مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە

بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە پێشبینی دروستبوونی لافاو لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەکرێت و بەهحیەوە تیمەکان خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

حوسێن عەبدوڵا، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە: لە ئەمڕۆەوە بارانبارینی بەلێزمە سنوری ئیدارەی راپەڕینی گرتۆتەوە، به‌مه‌ش مەترسی دروستبوونی لافاو لە سنورەکە سەریهەڵداوە.

ڕاشیگەیاند: "بۆیه‌ سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ رووبەڕوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە بەهۆی لافاوە دروستبێت".

ڕوونیشیکردووەتەوە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لافاو هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین دەتوانن بێبەرامبەر پەیوەندی بکەن بە ژمارە 157، بۆ ئەوەی تیمەکانیان بە هانایانەوە بچن.


PM:06:53:27/01/2019