لێدوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەر داخستنی NRT

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک هیچ بڕیارێک لەلایەن ئەوانەوە نییە.

فەرهەنگ گۆمەشینی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە "لای ئێمە هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک نییە و بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە هیچ پرسێک بە ئێمە نەکراوە".

ناوبراو دەشڵێت ئەمە بەرتەسككردنەوەی ئازادی ميدياييە لە ھەرێم و  ئاسايش و هێزە ئەمنییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتی دیکەیان لە ئەستۆیە نەک نوسینگەی کەناڵێک دابخەن.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەگەڕ بڕیارە کەناڵ و دەزگایەکی میدیایی دابخرێت، پێویستە رێگای یاسایی بگیرێتەبەر.



PM:07:17:27/01/2019