بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، رێگای گەلی عەلی بەگ مەترسی لەسەرەو رایدەگەیەنن تا ئاستی ئاوەكەش دانەبەزێت رێرەوكردن مەترسیدارە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، لەو ئاگاداریەیدا رایگەیاندوە:ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە، كەوا رێگای گەلی عەلی بەگ بە درێژای دوو كیلۆمەتر گیراوە، بەهۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، تا ئاستی ئاوەكەش دانەبەزێت رێرەوكردن مەترسیدارە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان و شوفێران دەكەین، خۆیان لە سەفەركردن بەدوور بگرن بۆ سەلامەتی خۆیان.



PM:12:46:28/01/2019