ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەستگیرکرا
میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویکردووەتەوە کە ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراون.
کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمانحاڵی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە "ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چالاكی مه‌ده‌نی له‌شاری دهۆك به‌نیازی خۆپیشاندان بوون دژی بۆردومانه‌كانی توركیا و پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی شیلادزێ، 20 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران، كه له‌ناویاندا ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی هه‌یه."
دوای ئەوەی چالاکوانانی پارێزگای دهۆک بڕیاریاندابوو بۆ پشتیوانی لە هاوڵاتیانی شیلادزێ خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارە ڕێگریان کرد.
PM:06:07:28/01/2019