مەرجەکانی یەکێتی بۆ رێککەوتن لەگەڵ پارتی ئاشکرا دەبێت

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەینێت، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم  بە پرسی کەرکوک و بەغداوەبەسراوەتەوەو، ئەگەر لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو دوو پرسە  رێکنەکەوتن لەناوخۆش ناگەنە رێکەوتن.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەدەنگی ئەمەریكای رایگەیاند" ئەگەر هاتوو بەهیچ جۆرێك نەگەیشتینە رێككەوتن ئەوا چاوەڕێی هەنگاوەكانی پارتی دەكەین لەبەرامبەر هەنگاوەكانی پارتی بەدڵنیاییەوە ئێمەش كاردانەوەمان دەبێت". 

سەبارەت بە بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بون لەلایەن یەكێتیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، " ئێستا ئێمە بیری لێناكەینەوە، بەدیلی ئێمە ئەوەیە بەشداربین لەدەسەڵاتدا وە ئیرادەیەكی بەهێزیش هەیە لەم بارەیەوە، بەڵام ئەگەر نەگەینە ڕێككەوتن ئەوا ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت هەم زیانی بۆ ئێمە هەیە هەم بۆ هەموو لایەك". 

فەرید ئەسەسەرد باسی لەوەشكردووە"ئەگەر لەبابەتی كەركوك و بەغداد لەگەڵ پارتی نەگەنە ڕێككەوتن ئەوا لەناوخۆی هەرێمیش ناگەنە رێككەوتن، جەختی كردۆتەوە هەرسێ پرسی حكومەتی هەرێم و كەركوك و بەغدا بەیەكەوە بەستراوەتەوە".

لەبارەی دوو ئیدارەییەوە ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، "هیچ بڕیارێكمان لەوبارەیەوە نیە وە باسیشمان نەكردووە".



PM:04:29:29/01/2019