ناڤید و بانە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە؟

بانە شیروان ، کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی بەشداربووی به‌رنامه‌ی کورد ئایدل رەتیدەکاتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان" نەڤید زەردی" هەبێت.

بانە شێروان کە زیاتر لە پێشبڕکێی بەرنامەی کورد ئایدڵ ناوبانگی دەرکرد کە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەک مۆسیقا ژەنێکیش دەرکەوت، لەوەڵامی چەند پرسیارێک کە لەلایەن هەوادارەکانی لێی دەکرێ سەبارەت بە بوونی خۆشەویستێک لە ژیانی دەڵێت"هەرگیز خۆشەویستم نەبووەو نیشمە، لە ئێستادا زیاتر بیر لە کار کردن لەسەر خۆم دەکەم بۆیە لە کاتی ئێستادا ئەمە لە هەموو شتێك لەلام گرینگ ترە".

هەروەها لە وەڵامی یەکێک لە هەوادارەکانی، کە پرسیاری جۆری پەیوەندیەکەی لەگەڵ  ناڤید  لێدەکات ، کە ئاخۆ ئەم قسانەی دەکرێ راستن بانە لە وەڵام دا دەڵێ"نەخێر، من و ناڤید تەنها هاوڕێین و، پێکەوەش کار دەکەین".

 ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بانە بە هۆی واژوو کرندنی کۆنتراکتێک لەگەڵ ناڤیدد زەردی و هەروەها دەرکەوتنی لە دیێۆیەک لە ڤیدۆکلیپێك لەگەڵ ناڤیید قسەو باسێکی زۆری بەدوای خۆی هێنا بەتایباتی بە هۆی ئەو جیاوازیە زۆرەی کە لە نێوان تەمانی هەردووکیان دا هەیە.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ١٧ ساڵەو بە تەمن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 




PM:06:37:29/01/2019