میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە "شه‌وی رابردوو له لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه گڕ له‌ئۆتۆمبێلی په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه به‌ردراو سوتێنرا".
فه‌رحان حه‌مه‌خان په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی گه‌لی كوردستان به میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە شه‌وی رابردوو سه‌عات 2:30 ده‌قیقه، له لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه له‌به‌رده‌م ماڵی خۆمدا گڕ له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌م به‌ردراو به‌هه‌وڵی كه‌سوكارو دروسێكانمان توانیمان رێگری بكه‌ین له ته‌واو سوتاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌م.
ڕاشیگەیاندووە: له‌سه‌ر رووداوه‌كه سكاڵام له ئاسایش و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه تۆماركردوه‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان / لقی هه‌ڵه‌بجه‌شم له رووداوه‌كه ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
ڕوونیشی کردووەتەوە : ماوه‌ی 7 ساڵه وه‌ك په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی گه‌لی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كارده‌كه‌م و تائێستا هیچ كه‌سێك سكاڵای له‌دژم تۆمار نه‌كردوه، هه‌روه‌ها هیچ كێشه‌یه‌كی تایبه‌تیشم له‌گه‌ڵ كه‌س نیه، بۆیه چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌م.