یەكگرتوو لەسەر ئۆپۆزسیۆن بوون سوورە

پارتی و یەكگرتوو كۆبوونەوە و كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوون سورن.

دوای كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر، خەلیل ئیبراهیم لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵ دەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا بەهێز بكەن وتیشی "چاودێری كاروباری ئەم كابینە نوێیە دەبین و هەڵسەنگاندن و رەخنەمان دەبێت بۆی"، جەختی لەوەشكردەوە وەك یەكگرتوو سورن لەسەر بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوون.

لای خۆشیەوە مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم گفتوگۆ دەكەن تا ئەو كاتەی دەگەنە رێككەوتن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت رۆڵێكی باش ببینێت و دەتوانن پێكەوە كار بكەن و دەبێت بەرژەوەندییە نەتەوەییە باڵاكان كۆیان بكاتەوە و راشیگەیاند، "ئومێد دەكەین كۆبوونەوەكان و پێكەوەبوونمان ببنەهۆی باشكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان".



PM:03:06:31/01/2019