حکومەتی نوێی لوبنان پێکهێنرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سەعد حەریری راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی لبنان، ناوی وەزیرەكانی حكوومەتەكەی پێشكەیش سەرۆك كۆمار كرد و کابینەی

هەڵبژاردنی گشتیی لبنان لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو بەڕێوە چوو، بەڵام دوای نزیکەی ١١ مانگ حکومەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیەندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سەعد حەریری، كە دەبێتە سێیەم ماوەی سەرۆك وەزیرانی، لە كۆشكی بەعەبدا لە بەیرووت ناوی ئەندامانی كابینەی حكوومەتەكەی دوای رێككەوتن لەسەری پێشكەیشی میشال عەون سەرۆكی لبنان كرد و رەزامەندی وەرگرت.

بەپێی سەرچاوەكان حزبوڵای لبنانی سێ وەزارەتی بەر كەوتووە لەوانە وەزیری تەندروستی و وەزارەتی داراییش دراوەتە بزووتنەوەی ئەمەلی شیعە و وەزیری ناوخۆ بە رەوتی موستەقبەل و وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگریش بە كریستیانەكان دراوە.




PM:10:35:31/01/2019