گەنجێکی سلێمانی لەدەست بەرەی نوسرا ڕزگارکرا

گەنجێكی شاری سلێمانی لە دەست گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە سوریا رزگار كرا.

گۆڤار ئومێد ئەو گەنجەی لە ساتەوەختی كۆچكردنی بۆ ئەوروپا لە كەناراوەكانی سنووری توركیا دەستگیر دەكرێت و پاشان حكومەتی ئەنقەرە لە رێی دەروازەی سنووری بابولهەواوە رادەستی گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەی سوریای كردووە. 

وەک لە هەواڵێکی کەناڵی گەلی کوردستاندا هاتووە ئەو گەنجە دواتر بە هەوڵی هێزەكانی دژەتیرۆر رزگاركراو بە خانەوادەكەی شاد كرایەوە.

گۆڤار ئومێد دوای ئاشنابوونەوەی بە خانەوادەكەی رایگەیاند هێزەكانی دژەتیرۆر و دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە ئازادكردنیدا.




PM:01:32:01/02/2019