لە یاری کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی قەتەر توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ئەو نازناوە بەدەست بهێنێتو ٣-١ شکست توشی هەڵبژاردەی ژاپۆن بکات.
یاریەکە لە یاریگای زایدی وەرزشی لە ئیماڕات ئەنجامدراو تێیدا قەتەریەکان توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵی"موعز علی و عەبدولعزیز حاتەم و ئەکرەم حەفیف بباتەوەو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ئەو نازناوە بباتەوە.
هەر سێ گۆڵەکەش لە خولەکەکانی ١٢ و ٢٧ و ٨٣ تۆمارکران.
تاکە گۆڵەکەی ژاپۆن" مینامینۆ لە خولەکی ٦٩ تۆماریکرد.
قەتەر یەکەمجارە لە مێژوویدا ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت و بەڵام ژاپۆن ٤ جار تا ئێستا ئەو نازناوەی بردۆتەوە.