وەزارەتی داد: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس سودمەنبون لەیاسای لێبوردنى گشتى

وه‌زاره‌تی دادى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س سودمه‌ندبون له‌ یاسایى لێبوردنى گشى، وتیشی بەراورد بە ساڵی 2017 داهاتی وەزارەتەکەی %27 زیادیكردوە.

نەریمان تالب، وتەبێژی وەزارەتی داد ئەمڕۆ شەممە 2ی شوبات له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داهاتی وەزارەتەکەی لە ساڵی 2018دا بە تەواوی فەرمانگەكانەوە 94 ملیار دینار بووە، ئەمەش بەبەراورد بە ساڵی 2017  %27 زیادیكردوە.

وتیشی، هاوکات خەرجیەكانیش 62 ملیار دینار بوە، بەراورد به‌ ساڵی 2017 به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج بوه‌، بەراورد به‌خه‌رجیه‌كانیش له‌ %52ی داهات زیادیكردوه‌.

نەریمان تالب، ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هه‌زار و 323 كه‌س زیندانیكراو سودمەند بون له‌ یاسای لێبوردنی گشتی ژماره‌ 4ی ساڵی 2017ی په‌رله‌مانی كوردستان، 1,281 زیندانیكراو ئازادكراون، هاوكات 1,042 زیندانیكراویش سزایان كەمكراوه‌ته‌وه‌.

هەروەها وتی، ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم له‌ رێگای دادگای كارگێڕی 400 داوای دادبینیكردوه‌، هاوكات 19 راده‌ربڕینی یاسایی ئه‌نجامداوه‌.

له‌ساڵی رابردو داواكاری گشتی له‌ رێگه‌ی ده‌ست و لیژنه‌كانی داوای مافی گشتی 3،639 داوایان له‌ دادگاكانی هه‌رێم تۆماركردوه‌، له‌گه‌ڵ به‌ 4,553 تانه‌ی پێداچونه‌وه‌ و نوسینی 92,422 تێخوێندنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادگاكانی لێكۆلینه‌وه‌ و سزایی و شارستانی سه‌باره‌ت به‌داواكان.

نه‌ریمان تالب ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد،  66هەزار و 291 مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانو و زه‌وی و زار له‌ فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ ئه‌نجامدراون، بەراورد بە ساڵی 2017 له‌سه‌دا 35 زیادیكردوە، هاوكات 8هەزار و 376 سه‌نه‌دی تاپۆ دەركراوە بۆ زەوییە كارتەكان كه‌ بەرێژەی %30 زیادیكردوە.

هەر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، دادوەر دڵشاد فائیز وتەبێژی دەستەی داواكاری گشتی رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2016دا  داواكای گشتی دوو هەزار و 200 سكاڵای تۆماركردوه‌، له‌ ساڵی 2017دا 2000 داوای تۆماركردوه‌، له‌ ساڵی 2018دا 1121 سكاڵای تۆماركردوه‌، دەستەی مافی گشتیش 10 سكاڵای تۆماركردوە.

هەروەها دەستەی مافی گشتیش 10 سكاڵای تۆماركردووە، فەرمانگەی سلێمانی 622 داوا، فەرمانگەی دهۆك 26 داوا، فەرمانگەی هەڵەبحە 45 داوا و فەرمانگەی گەرمیانیش 144 داوای تۆماركردووە.

لەبارەی دەستگیركردنی هاولاتیانیش بەدەر لە فەرمانی دادوەر دڵشاد فائیز وتەبێژی داواكاری گشتی ئاماژەی بەوە کرد، دەبێ هەر كەسێك دەستگیر دەكرێت بە بڕیاری دادوەر بێت، كەس وكارەكەی یان بریكارەكەی داوا لە داواكاری گشتی بكەن بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆبكرێـت، ئەوانیش كاری لەسەر دەكەن، ڕەوانەی دادگای دەكەن و بریاری لەسەر وەردەگرن.
 
 

PM:03:46:02/02/2019