کاروانێکی گەورەی سەربازی ئەمەریکا لەهەرێمەوە گەیشتە رۆژژئاوای کوردستان

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤی ڕایگەیاند " كاروانێكی گەورەی چەك و تەقەمەنی و ئامێری سەربازی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ سوریا ڕەوانە كراوە."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، ئەم كاروانە (60) لۆری چەك و تەقەمەنی پشتیوانی نێردراوەتە پارێزگای حەسەكە.
بەپێی زانیارییەكان، بە چوونی ئەم (60) لۆریە لە (48) كاتژمێری ڕابردوو نزیك بە (130) لۆر

ی چەك و تەقەمەنی ڕەوانەی باكوری سوریا كراوە، هەموو ئەم چەكانە بۆ بنكەیەكی ناسراوی ئەمریكییەكان لە حەسەكە گوازراوەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریكا مانگی رابردوو ڕایگەیاند، لە سوریا دەكشێتەوە، بەڵام ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ باكوری سوریا درێژەی هەیە.



PM:12:28:03/02/2019