شاباز زەمانی ماڵئاوایی دەکات

گۆرانیبێژی لاوی کورد شاباز زەمانی بۆ ماوەیەكی كاتی تۆڕی كۆمەلایەتی ئینیستاگرام جێدەهێڵێت و ماڵئاوایی لە هەوادارانی دەکات.

لە بەشی ستۆری هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگران هونەرمەند شاباز زەمانی رایگەیاند "ماڵ ئاوا، تا ئەوكاتەی خۆم ئەمەوێ بگەڕێمەوە لاتان".

شاباز زەمانی ئاماژەی بەوەش كردووە كە خۆشەویسی بۆ هەموو هەوادارانی هەیە كە پشتیوانی بوون. 

ئەو گۆرانیبێژە خەڵکی سلێمانییە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد.




PM:11:17:03/02/2019