سەڵاحەددین بەهائەددین: یەکگرتووەکان خیانەتکار نین و دینداری خۆیان بە هاوڵاتیان نافرۆشنەوە

 سەڵاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیلە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەی ڕایگەیاند کە یەکگرتووەکان ئەخڵاقیاتیان دیارە خیانەتکار نین و دینداری خۆیان بە هاوڵاتیان نافرۆشنەوە.

ئەمرۆ دووشەممە ٤ی شوبات سەڵاحەددین بەهائەددی نئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر لەمیانەی ووتەیەكیدا بۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندامانی حزبەکەی  لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتوو رایگەیاند"  یەكگرتوو قوتابخانەی چاكسازییە، كە بەردەوام جگە لە خزمەتكردن هیچی دیكەیان نەویستووە، ئەم رۆژە لە هەموو ئەوانەی دڵیان خۆشە بە كەلیمەیەكی خێرو ئەو كەسانەی بڕیاری دامەزراندنی یەكگرتوویان داوە پیرۆز دەكەین.

 ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی  وتیشی، یەكگرتووەكان ئەخڵاقیاتیان دیارە، خیانەتكار نین، دینداری خۆیان بە خەڵكی نافرۆشنەوە، یەكگرتووەكان حەزیان بە خزمەتكردنە، بەهێمنی و ئارامی كار لەشتەكان دەكەن، یەكگرتووەكان بۆ رەزامەندی خودا حەزیان بە خزمەتكردنی كۆمەڵگە و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتیە".
 

AM:12:07:05/02/2019