لاهوری شێخ جەنگی: كەركوك هێندەی حكومەتی هەرێم بۆ یەكێتی گرنگە

بە ناڕاستەوخۆ لاهوری شێخ جەنگی وەڵامی پارتی دەداتەوەو دەڵێت " كەركوك هێندەی حكومەتی هەرێم بۆ ئێمە وەك یەكێتی گرنگە”.


بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە کەرکوکەوە بە میدیاکانی راگەیاند" پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كەركوك بە یەك پاكێج گفتووگۆیان لەسەر دەكرێت".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت  "لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییدا بڕیاری ئەوە دراوە، كە كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ پێكەوە گفتووگۆیان لەسەر بكرێت، چونكە كەركوك هێندەی حكومەتی هەرێم بۆ ئێمە وەك یەكێتی گرنگە”.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە پارتی داوا دەکات سەرەتا کابینەی نوێ پێکبهێنرێت و ، دواتر لەسەر پرسەکانی کەرکوک و بەغدا رێککەوتن بکرێت.

دوێنێ کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی و چەند بەرپرسێکی یەكێتی بەمەبەستی بەشداریكردن لە چەند پرسەیەكدا سەردانی كەركوكیان كردبوو.



PM:02:27:05/02/2019