بۆ کلاسیکۆ میسی ئامادە دەبێت و دیمبلی بانگ نەکرا


بۆ یاری کلاسیکۆی سبەی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید میسی دەگەرێتەوە بۆ پێکهاتەی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام عوسمان دیمبلی بانگ نەکرا.
راهێنەری بەرشەلۆنە ناوی ١٩ یاریزانی بڵاوی کردەوە کە بەشداری یاری کلاسیکۆ دەکەن و لە لیستەکەشدا میسی دەبینرێت، ئەمەش دوای ئەوەی راهێنانی ئەنجام دا.
هەرچەندە دیمبلی توانی راهێنان بکات، بەڵام ئامادەی یاری کلاسیکۆ نابێت و بە باشی لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە.
یاریزانەکان ئەمانەن بۆ کلاسیکۆ بانگکراون:
ئەلینا، ڤیدال، ڤێرمالین، ئیناکی پینا،ماlکۆم.
تیرشتیگن، لینگلێت، مۆرێلۆ، پیکی، سیمیدۆ، راکیتچ، کۆتینهۆ، ئارسر، سوارێز، میسی، ئەلبا، بواتینگ، سیرجی رۆبێرتۆ




PM:10:25:05/02/2019