بەهۆی روداوی هاتوچۆ 13 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى پارێزگای سلێمانى ئامارى رووداوه‌كانى هاتوچۆى ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووى خستووه‌ته‌ڕوو .

په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانىئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 6ی شوبات بڵاویکردەوە، له‌ ئه‌نجامى سێ رووداوى هاتوچۆدا كه‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان روویانداون، 13 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى.

بەپێی ئامارەکە،لە پارێزگای سلێمانی دوو روداوی هاتوچۆ رویانداوەو بەوهۆیەوە حەو کەس برینداربوون، هەروەها لە گەرمیانیش روداێکی هاتوچۆ رویداوەو بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوەو پێنجی دیکەش برینداربوون.



AM:10:43:06/02/2019