مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی رێككەوتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و دۆخی كەركوك و عیراق كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9ی شوباتی 2019،  لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ  مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

بەپێی میدیا یفەرمی یەکێتی لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێككەوتنە سیاسیە دەکرێت، کە بڕیارە بۆ پێكهێنلانی حكومەتی هەرێم و چوار ساڵی داهاتووی حكومڕانی لەهەرێم لەنێوان یەكێتیی و پارتی ئەنجامبدرێت.

هەروەها لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا گفتنوگۆ لەسەر دۆخی هەرێم و كەركوك و عیراق دەکرێت.


AM:10:20:09/02/2019