رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ٧ ی شوبات لە پیرمام بەدوور لەچاوی کامێراکان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، کە لەسەرچاوەیەکی نزیک کۆسرەت رەسوڵە دەست سپی کەوتووە، ناوبراو کۆبوونەوەکەی بە " ئیجابی " وەسف کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا بەتایبەتی لەو چوارچێوەیەدا پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان و بەتایبەتی کێشەکانی کەرکوک.
ماڵپەڕی سپی میدیا یەکەم ماڵپەڕبوو شەوی ٦ ی شوبات هەواڵی سازدانی ئەو کۆبوونەوەیەی لە رۆژی ٧ی شوباتدا بلآوکردەوە.
لەم لینکەوە
هەواڵەکە بخوێنەرەوە..