داواكاری گشتیی كۆماری توركیا بەهۆی لکاندنی ناوی کوردستان بە پارتەکەیانەوە بڕیاری داخستن بۆ دوو حزبی سیاسیی كوردی دەردەکات.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامهی (ئایدنلك)ی توركی ئهمڕۆ یەکشەممە ١٠ی شوبات، بە بریاری داواكاری گشتیی كۆماری توركیا هەردوو پارتی كۆمۆنیستی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان داخران.
لەبارەی هۆکاری داخستنی ئەو دوو حزبەوە رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو دوو حزبە وشەی کوردستانیان بە حزبەکەیانەوە لکاندووەو له دهستووری توركیاشدا به هیچ شێوهیهك وشهی كوردستان قبووڵكراو نیه.
لە ولاتی تورکیا ژمارەیەک حزبی سیاسی ناوی كوردستانیان به پارتهكهیانهوه لکاندبوو، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە بەشێکیان وشەی کوردستانیان لاداوە، بەڵام بەهۆی لانەدان ناوی کوردستان بە حزبەکەیانەوە بڕیاری داخستن بۆ ئەو دوو پارتە سیاسسیە دەرکرا.
هەر بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە له 13ی ئهم مانگهدا، دادگای دهستووری توركیا كۆتای بڕیار لهبارهی ئهو دۆسیهیهوه دەدات، بەو پێەیی ئهو دوو حزبە دۆسیهكهیان بردووهته دادگای دهستووری توركیا.