شەپۆلێکی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند "لە نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات، دەتوانین بڵێین شەپۆلێكی مام ناوەند دەبێت، بارانبارینی مامناوەند و پچڕ پچڕ دەبێت".

وتیشی "ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن لەناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت".

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا "رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار، بارانبارینی ئەمساڵ لەناو شارەكان چوار بەرامبەر زیاتر بایووە".


PM:05:35:11/02/2019