کەمپینێکی جیهانی بۆ کۆڵبەرانی کورد راگەیەندرا

کەمپینێک لەلایەن رێکخراوی "UNPO"، بە هاوكاریی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پارێزگاریکردن لە کۆڵبەرانی کورد پێراگەیەندراکهێنرا.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رێکخراوی نەتەوە و گەلانی بێ وڵات "UNPO"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەماهانگی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی ئەوروپا کەمپەینێکیان راگەیاندوە بۆ راكێشانی سەرنجەكان بۆ پرسی کۆڵبەرانی کورد.

بەپێی راگەیەندراوی کەمپینەکە، تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە کۆڵبەران پێشێلکردنی یاسا و پابەند نەبوون بە یاسای نێودەوڵەتیە.

کەمپینەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە و بەکارهێنەرانی تویته‌ر بە هاشتاگی KurdishLivesMatter_Kolbar# دەتوانن پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینە دەرببڕن.

کۆڵبەران بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان لەسەر سنورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان سەرقاڵی کەسابەتن بە کاری کۆڵبەری و بە گواستنەوەی کاڵاوە، بەڵام بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و بەپێی ئامارێکی رێکخراوی هەنگاو تەنها لەماوەی ساڵی 2018دا 71 کۆڵبەر کوژراون 160 کەسی دیکە برینداربون
 
لە راپۆرتی رێکخراوەکەدا هاتووە، تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لانیکەم 35 کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و بریندار بوون کە زیاتر لە 54%ی ئەو ژمارەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.


AM:02:31:13/02/2019