وەزارەتی ئەوقاف ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکات کە لەمساڵدا بەنیازی سەفەری حەجن

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەک ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتیانەدەکات کە لەمساڵدا بە نیازی سەفەری حەجن.

لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاوڵاتییەی دەیەوێت سەفەری حەج بکات لە ساڵی ٢٠١٩دا، پێویستە مێژووی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت، واتە دەبێت لە سەرووی (٣١/١/٢٠١٩)وە بێت، دەبێت لە مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ سەرەوە بێت، بۆیە ئەوانەی پاسپۆرتەکانیان لە بەسەرچوون نزیکە پێویستە بە زووترین کات نوێی بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکدەکات، ئەو ئافرەتانەی پێویستیان بە (مەحرەم) نییە، دەبێت تەمەنیان لە خوارووی ٣٠/٤/١٩٧٤وە بێت، واتە ئافرەت لە مانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ ی ١٩٧٤ پێویستیان بە مەحرەمە بۆئەوەی ڤیزایان بۆ وەربگیرێت.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاندووە، نرخی حەجی ئەمساڵ و تەواوکردنی مامەڵە لە کاتێکی زووتر ڕادەگەیەنرێت.




AM:06:00:13/02/2019