سبەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
نەوەی نوێ بایکۆتی دەکات


بڕیارە سبەی سەرۆکی کاتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کوردستان وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ کۆبوونەوەی ١٨ شوباتی پەرلەمان کۆببنەوە، نەوەی نوێ بایکۆتی دەکەن.

بڕیارە سبەی ١٣ ی شوبات سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان لە بینایەی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆبوونەوەی ١٨ ی شوباتی پەرلەمان کە دەبێت سەرۆک و دوو جێگرەکەی هەڵبژێرن، نەوەی نوێ بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات.

سەبارەت بەنەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ " سپی " نێردراوە، ئەو فراکسیۆنە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ئێمە وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری ئەو کۆبونەوە شکلیانە ناکەین کە سور دەزانین پێشتر حیزب بڕیاری داوە لە چارەنوسی ئەو پەرلەمانەی کە خەڵک ھەڵێبژاردووە، ھەربۆیە بەشداری کۆبونەوەکەی سبەینێی سەرۆکی کاتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان ناکەین".

لە ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە.



AM:07:58:13/02/2019