یەکێتی کاندیدێکی نوێی بۆ وەزارەتی داد دەستنیشانکرد

یەکێتی راوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی " سمکۆ ئەدهەم"ی کاندیدکرد بۆ پۆستی وەزیری داد لە حکومەتی ناوەندی بەغدا، کە ئەو حیزبە ئەو پۆستە بە پشکی خۆی دەزانێت.

یەکێتی تا ئیستا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی کاندیدی نوێ بۆ پۆستی وەزیری داد لە حکومەتی عێراق و هەرچی پارتیشە لە پشتی پەردەوە ناهێڵێت کاندیدەکانی ئەو پۆستە وەربگرن، لە دوا هەنگاوی ئەو حیزبەدا سمکۆ ئەسعەد، راوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی کاندیدکردووە. 

 
میدیای ئەو حیزبە بڵاویکردەوە" وەك یەكێك لە بابەنە سەرەكییەكانی تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی فیدرالی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولەمەهدی ، مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) كاندیدی پۆستی وەزبری داد لە حكومەتی فیدراڵیدا دەستنیشانكرد بەكاندیدكردنی (سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم) راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەو پۆستەو سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ ئەو مەبەستە گرتۆتەبەر".

هەروەها هاتووە "ئەم هەنگاوەی یەكێتی لەدیاریكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی وەزیری داد لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەو پۆستە شایستەی پێكهاتەی گەلی كوردستانە لە كابینەی ئێستای حكومەتی فیدراڵی عیراقدا" .



AM:08:30:13/02/2019