لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ وەزیری داد یەکێتی دوو رونکردنەوە بڵاودەکاتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیینیشتیمانی کوردسستان رایگەیاند، هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر گۆڕینی كاندید بۆ نه‌كراوه‌.

لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی شوبات بڵاوکراوەتەوەو وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە، تیایدا راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە" سەبارەت بە پۆستی وەزیری داد لە حكومەتی عێراق، لە دوا كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە (13/2/2019)، باسی دیاریكردن‌و گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە نەكراوە، چونكە یەكلانەبوونەوەی وەزیری داد هۆكارەكەی سیاسیە‌و پەیوەندی بە كاندیدەوە نیە".

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، دیاریكردنی كاندیدەكان بۆ پۆستە باڵاكان لەبەغدا و حكومەتی هەرێم لە پشكی یەكێتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر ئەدات.

شەوی رابردووش میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" وەك یەكێك لە بابەنە سەرەكییەكانی تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی فیدرالی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولەمەهدی ، مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) كاندیدی پۆستی وەزبری داد لە حكومەتی فیدراڵیدا دەستنیشانكرد بەكاندیدكردنی (سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم) راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەو پۆستەو سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ ئەو مەبەستە گرتۆتەبەر".




PM:12:20:14/02/2019