ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی یەکێتی و کۆمەڵ

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ گفتوگۆکردن  لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کۆبونەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی شوبات وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لە سلێمانی كردو تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق یان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە کۆبونەوەکەدا کۆمەڵ و یەکێتی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان تاوتوێ کرا، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەش تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی یەكهەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبەغدا و هەردوولا هاوڕابوون كە سەرجەم فراكسیۆنەكان بەیەك تیم هەوڵی بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد بدەن.


PM:12:28:14/02/2019