موچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم

بڕی 317 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ "سپی" پەوەی ئاشکراکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 317 ملیار دیناری پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان و دوای گەیشتنی ئەو پارەیە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی 2018ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکرێت.

ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەکاتێکدایە بوودجەی گشتی عێراق کە مووچە و پشکی هەرێمی تێدا جێگیرکراوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئێستا و بەپێی بوودجە پشکی هەرێم بە تەواوی نەنێردراوە. 



PM:05:08:14/02/2019