ترەمپ راگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی داعشەوە بڵاودەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا راگەیەندراوێک لەبارەى شەڕی داعشەوە ڕادەگەیەنن لەبارەی دیواری مەکسیکیشەوە دەڵێت "دەسەڵاتى جێبەجێکردن بۆ تەواوکردنى دیوارى مەکسیک بەکاردەهێنم".

سەرۆکى ئەمریکا لەکۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکى سپی بارى نائاسایی نیشتمانى بۆ پاڵپشتى دارایی لە تەواوکردنى دیوارى مەکسیک ڕاگەیاند و وتی ، "دەسەڵاتى جێبەجێکردن بۆ تەواوکردنى دیوارى مەکسیک بەکاردەهێنم بۆ ڕێگرتن لە هاتنە ناوەوەى ماددەى هۆشبەر و کۆچی  نایاساییە بۆ وڵاتەکەمان".

ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستاش مشتومڕ لەنێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکانى ئەمریکا لە کۆنگرێسى وڵاتەکە لەسەر دروستکردنى دیوارى مەکسیک بەردەوامە و دیموکراتەکانى ئەو وڵاتە خەرجکردنى پارە لەو دیوارەدا بە بەهەدەردانى سامانى وڵات ناو دەبەن.

لەبارەى سوریا و شەڕى داعشەوە دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەى بەوەکرد، لە ٢٤ کاتژمێرى داهاتوودا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە.



PM:07:29:15/02/2019