لەسەر پرسی بەشداریکردن لە حکومەت
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە


بڕیارە کاتژمێر ٥ ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە سلێمانی کۆبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دوای ئەو کۆبوونەوە پێنج کاتژمێریەی دوێنێی نێوان وەفدی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان دێت کە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، د. رۆژ شاوەیس رایگەیاند" لەگەڵ رێککەوتووین و ئەوانیش بەشداری کۆبوونەوەی ١٨ ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا سازدەکرێت کە ژمارەیەک هەڵسوڕاوی دیارو بنکەی جەماوەری گۆڕان زۆریان لەگەڵ بەشداریکردندا نیین لە کابینەی نوێی هەرێم و بگرە بەوهۆیەوەو لەسەر دۆخی رێکخراوەیی بزووتنەوەکە وازیان هێناوە. 



AM:09:57:17/02/2019