ترەمپ: ئەگەر وڵاتە ئەوروپییەکان داعشەکانیان وەرنەگرنەوە ئازادیان دەکەین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا نایەوێت ئەو داعشانەی خستویاننەتە زیندانەوە لە ئەوروپا بسوڕێنەوە، بەڵام ئەگەر وڵاتە ئەوروپییەکان داعشەکانیان وەرنەگرنەوە ئازادیان دەکەین.

سەرۆکی ئەمەریکا لە چەند تویتێکدا رایگەیاندووە، کە ئەمەریکا نایەوێت داعشە دەستگیرکراوەکان لە سوریا بە ئازادی بگەڕێنەوە و لە ئەوروپا بسوڕێنەوە و داوای لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کردووە، کە زیاتر لە چەکدارە داعشەکانیان وەربگرنەوە و لە وڵاتەکانیان دادگاییان بکەن.

هەروەها نووسیویەتی "خەلافەت خەریکە لەناودەچێت، جێگرەوە هیچ جێگرەوەیەکی باش نییە، ئێمە ناچار دەبین ئەو چەکدارانە ئازاد بکەین".

ڕاشیگەیاندووە "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەوانی تر ئەو ئەرکە ئەنجام بدەن کە لە سەریانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی 100%ی داعش، ئەمەریکا لە سوریا دەکشێتەوە.

 


PM:04:30:17/02/2019