ئەرشەد صالحی: پێویستە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ توركمان بێت

سەرۆكی جەبهەی توركمانی رایدەگەیەنێت پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە بۆ توركمان بێت و دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لەدەرەوەی كەركوك كارێكی نایاسایییە.

ئەرشەد صالحی، سەرۆكی جەبهەی توركمانی لەتیوتێكدا رایگەیاندوە "پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە بۆ توركمان بێت كەسێكی توركمان بكرێتە پارێزگاری كەركوك".

ڕاشیگەیاندوە "دانیشتن لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەنەكە لەدەرەوەی كەركوك كارێكی نایاسایییە و سزای زیندانیكردنی هەیە و پێویستەیشە هێزەفیدراڵیەكانی عێراق لەكەركوك بمیچننەوە دۆسیەی ئەمنی شارەكە بگرنە دەست".



PM:04:44:17/02/2019