مەکتەبی سیاسی یەکێتیی کۆبوونەوەدایە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیامێکی پارتی کە ئەمڕۆ ناوردویەتی بۆ مەکتەب سیاسیی لە کۆبونەوەدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند، کە ئێستا لە ماڵی کۆسرەت عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆبونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارێکی پارتی، کە ئەمڕۆ لەسەر پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردولا بە یەکێتی گەیاندووە.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیارەکەی پارتی تایبەتە بە پرسی کەرکوک، کە یەکێتی زۆر پێداگری لەسەردەکات.

ئەگەر لەم کۆبونەوەیەدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بگەنە ئەنجامێک و وەڵامی پێشنیارەکەی پارتی بە ئەرێنی بدەنەوە، ئەوا پێدەچێت ئەمشەو کۆبونەوەیەکی نێوان پارتی و یەکێتی لە هەولێر سازبکرێت بۆ واژوکردنی رێکەوتنێکی سیاسیی لە نێوان هەردولا، بەڵام ئەگەر یەکێتی لەسەر پێشنیارەکەی پارتی رێکنەکەوت، ئەوا کۆبونەوە ساز ناکرێت و سبەینێش پەرلەمان بەبێ بەشداری یەکێتی کۆدەبێتەوە.

لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا کە رۆژی شەممەی رابردوو سازکرا، سەرکردایەتی یەکێتی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی بەند کرد بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک کە سەر بەیەکێتی نیشطیمانی کوردستان بێت






PM:08:56:17/02/2019