پەسەندکردنی رێکەوتنی پارتی و گۆڕان لە جڤاتی نیشتیمانی بەبێ ناڕەزایەتی تێنەپەڕیوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی شوبات، لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا، کە تاوەکو کەمێک پێش ئێستا بەردەوام بوو رێکەوتنی پارتی و گۆران پەسەند کرا، بەڵام پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە بەپێ ناڕەزایەتی بەڕێوەنەچوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە دەست "سپی" کەوتووە، لە کۆی بەشداربووانی کۆبونەوەکەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سازکراو، تا کەمێک پێش ئێستا بەردەوامی هەبوو، شەش کەس ناڕازی بوون بەرامبەر رێکەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەیان ٥٢ کەسەو بەدەسەلاتترین دەستەی ناو بزوتنەوەی گۆرانە، کە بەرپرسە لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی نێو ئەو بزوتنەوەیە.

میدیاکانی گۆڕان رایانگەیاند، کە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رەشنوسی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و پارتیان پەسەند کردووە بەوپێیەش سبەینێ بەشداری لە کۆبونەوەکەی پەرلەمان دەکەن، هاوکاات هاوکات لە حکومەتیشدا بەشدار دەبن.


PM:09:20:17/02/2019