دەروازە سنورییەکان دەکرێنە سیستمی ئەلیکترۆنی

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بەمەبەستی باشتر راپەڕاندنی کارەکانیان سیستمی ئەلكترۆنی لە دەروازە سنورییەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دادەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، ئەو سیستمە ئەلكترۆنییەی کە دادەنرێت لە توانایدایە ئاسانكاری لە كاری گومرگی بكات و رۆتین و ناشەفافیەت كەمبكا‌تەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا دەستەکە داواشی لە وەزارەتی دارایی ھەرێم كردووە سیستمی ئەلیكترۆنی لە دەروازە سنوورییەكانی ھەرێم جێبەجێبكرێت.

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە،پشێتر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئەو بابەتە رێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی ئامێر و وردەكارییەكانی سیستمەكە بۆ دەزگا گومرگییەكان دابنرێت و خولی تایبەت بۆ كارمەندانی دەروازە سنورییەكان بكرێتەوە.



AM:12:08:18/02/2019