ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەرفەتدان بوو بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، ئەمڕۆش كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە میدیاكارانی راگەیاند دواخستنی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان وەك دەستپێشخەرییەك بوو لەلایەن فراكسیۆنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، وتیشی "بە دڵنیاییەوە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێت".

هەروەها رایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبوونەوەی سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان داوای كرد ماوەی 24 كاتژمێر دوابخرێت، بەڵام بەكۆی دەنگی فراكسیۆنەكان و وەك دەرفەتێك بۆ یەكێتی، كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر 3 دواخرا.

وتیشی "پارتی و یەكێتی لەسەر دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان رێك كەوتن و ئەوەی یەكێتی كێشەیان لەسەر هەیە، بابەتی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستانە.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ساز بكرێت بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتیەوە بۆ كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دواخرا.



PM:01:57:18/02/2019