وتەبێژی یەکێتی: تا ڕێککەوتن نەکرێت بەشداری پێکهێنانی حکومەت ناکەین

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، تا ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزا نەکرێت پرسی هەرێم و كەركوك و بەغدا یەك پاكێج نەبێت بەشدای كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكات.

لەتیف شێخ عومەر،  وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا کە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی ئەنجامیدا ئاماژەی بەوەکرد، تا رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا نەكرێت وپرسی هەرێم و كەركوك و بەغدا یەك پاكێج نەبێت بەشدای كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت نەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ ئیمزاكردنی رێكەوتنەكە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتدا ناكەن.

وتەبێژی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە ئەوان لەھەموو لایەک سوورترن و پەلەتریانە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت، وتی: تەنھا داواکاریمان ئەوەبووە بۆ حکومڕانییەکی رەشیدو لەپێناو خزمەتی خەڵک، ھەموو لایەنەکان بەئیستحقاقی خۆیان بەشداربن لەبەڕێوەبردنی ھەرێم.

ناوبراو ھەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لە نەبوونی یەکڕیزی لەناوخۆ حزبەکە دەکەن، لەوبارەیەوە وتی: ھیچ کاتێک وەک ئەمڕۆ، یەکێتی یەکڕیزو یەھەڵوێست نەبووە.

ڕەتیشیکردەوە، کێشەیان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ھەبێت و ئاشکرایکرد: بابەتی کاندید بەچەند خولەکێک یەکلادەبێتەوە.



PM:04:41:18/02/2019