ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، رايگه‌ياند، هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم خێرا ده‌بن.
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ئه‌نجاميدا، ڕایگەیاند: له 6ى 11ى ساڵى رابردووه‌وه چاوه‌ڕوانين بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرين، به‌ڵام به‌داخه‌وه، فراكسيۆنى يه‌كێتى له دواين ساته‌كاندا بڕيارياندا به‌شدارى له دانيشتنى په‌رله‌مان نه‌كه‌ن.
وتیشی: ئێمه پابه‌ندين به رێككه‌وتنى 5ى شوبات و هه‌ر كاتێك يه‌كێتى هاتنه‌وه پێش، كانديدى ئێمه بۆ سه‌رۆكايه‌تى كاتى په‌رله‌مان ده‌كشێته‌وه و ئه‌و پۆسته راده‌ستى يه‌كێتى ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتى: سوپاسى هه‌موو ئه‌و هێز و لايه‌نانه ده‌كه‌ين كه هاوپه‌يمانمان بوون له سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌يه.
ئه‌وه‌شى وت: هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان يه‌كه‌م كليلى هه‌نگاونانه به‌ره‌و كوردستانێكى به‌هێز.