کۆمسیۆن کاتی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵەبجەی راگەیاند

فەرمانگەی  پارێزگای هەڵەبجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی رایگەیاند" دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی  ٢٦ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە پارێزگای هەڵەبجە کە ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی شوباتی  بڵاویکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " بانکی هەڵەبجە ئاگاداریانکردووەنەتەوە بەهۆی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانەوە ناتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ پاداشتی کۆمسیۆنی تایبەت بە رۆژی دەنگدان دابەش بکەن، بۆیە دابەشکردنی موچەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ دوو ڕۆژی دیکە دوادەکەوێت".

کۆمسیۆن داوا لە کارمەندانی دەکات لەو ڕۆژەدا سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان‌و ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن.
فەرمانگەی کۆمسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، "کەس لە جێگەی کەس ناتوانێت موچە وەرگرێت، بەڵکو دەبیت هەرکەسێک بۆ خۆی بچێت بۆ وەرگرتنی موچەکەی، پێویست ئەو کەسە یەکێک لە بەڵگەنامە فەرمییەکانی پێ بێت و ئەوانەش کە کێشە لە ناوەکانیاندا هەبووە لە بانک، پێویستە سەردانی کۆمسیۆنی بکەن".

لە٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨ ەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە تا ئێستا پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵەبجە نەدراوە.



PM:03:30:20/02/2019