ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق زمانی كوردی سڕیه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، زمانی كوردی سڕیه‌وه‌ لە ژێر دروشمی نوێی ئەنجومەنەكە، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش لەو بارەیەوە رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا د بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاندوه‌، داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كرد، ڕونكردنەوە بدات لەبارەی هۆكاریی لابردنی زمانی كوردی لە دروشمی نوێنی ئەنجومەنەكە.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، لابردنی زمانی كوردی لە دروشمی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، سەرپێچی ماددەی (4)ی دەستوری عیراقی و یاسای زمانە فەرمییەكانی ژمارە (7)ی ساڵی 2014یە.

جێگری دووەمی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، نوسراوی فەرمییان ڕەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی كردووە و داوای ڕونكردنەوەیان كردووە لەبارەی هۆكاریی لابردنی زمانی كوردی،  بەردواداچوونی زیاتریش دەكەن بۆ بابەتەكە تا بە هەمان شێوەی پێشوو زمانی كوردی لە دروشمی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دادەنرێتەوە.



PM:04:20:21/02/2019