کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دواخرا

کۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، کە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكاری سیاسییەكانی هەرێم دواخرا.

وا بڕیاربوو لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی شوبات، کۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کاتژمێر ٥ی ئێووارەی ئەمڕۆ دواخرا.

وا بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا مەكتەبی سیاسی تاوتووێی دواین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەرهاویشتەكانی چەند رۆژی رابردوو بکات.


AM:10:48:23/02/2019