سڵێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ 24-2-2019 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە گەنجێك كردبوو.

 بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە  24ی شوباتی 2019 هاوڵاتی (ن ، م ، ع ) لەدایكبووی 1998 ،پیشەخوێندكار ، سكاڵای لەدژی كەسێكی نەناسراو تۆماركرد كە لەڕێگەی هاكەوە چۆتە ناوماسنجەری فەیسبووكەكەیەوەو وێنەكانی ناوی بردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی دەكات ئەگەر بڕی دوو هەزار دۆلار(2000$ ) ی پێنەدات.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر ئێوارەی ئەمڕۆ و لە سنوری قەزای سەید سادق توانراتۆمەتبار (س ، ع ، م ) لەدایكبووی 2000 ، دانیشتوی سەید سادق ،لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیربكرێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای ژمارە 6ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، لەكاتی دەستگیركردنیشی سەرجەم وێنەكان دەستی بەسەرداگیراوە كە بەنیاز بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی بكاتەوە.




PM:09:05:24/02/2019