د. سه‌ليم ره‌شيد ئەندامی جڤاتى گشتى بزوتنەوەی
گۆران وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد لە مەودوا بێلایەن دەبێت و سەرقاڵ دەبێت کاری مامۆستایەتییەوە.
لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک د. سه‌ليم ره‌شيد سالح نوسیویەتی" له ئێستاوه هيچ په‌يوه‌نديه‌كم به جڤاتى گشتى گۆرانه‌وه نه‌ماوه‌و له‌و بزوتنه‌وه‌يه‌ش وازهێنانى خۆم راگه‌ياند".
دەشڵێت،"لەمەوبەدوا له ماله‌كه‌ى خۆم بێلايه‌نانه داده‌نيشم و كارى مامۆستايه‌تى خۆم ده‌كه‌م".
دەقی نوسینەکەی د. سه‌ليم ره‌شيد سالح:
ئاگاداريه ك بۆ راى گشتى
من( د. سه‌ليم ره‌شيد سالح) له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆران په‌يوه‌نديم به ره‌وانشاد (نه‌وشيروان مسته‌فاوه) كرد‌و دلسۆزانه كارم تێدا كردوه و زۆرم زيان ليكه‌وت به‌هۆى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه ، تا ئێستادا من ئه‌ندامى جڤاتى گشتى گۆران بوم ، له ئێستاوه هيچ په‌يوه‌نديه‌كم به جڤاتى گشتى گۆرانه‌وه نه‌ماوه‌و له‌و بزوتنه‌وه‌يه‌ش وازهێنانى خۆم راگه‌ياند ، ئوميديش ده‌خوازم كه هاورێكانيتر كه به‌رده‌وامن ئه‌و ره‌وته بيگه‌يه‌ننه دوا ئامانجى خۆيان .
ت: په‌يوه‌نديشم به هيچ لايه‌نێكه‌وه‌نيه تكايه بێ پرۆپاگه‌نده له ماله‌كه‌ى خۆم بێلايه‌نانه داده‌نيشم و كارى مامۆستايه‌تى خۆم ده‌كه‌م