" لەسەر داوای بارزانی پارتی‌و یەکێتی کۆدەبنەوە "

د. رۆژ نوری شاوەیس رایگەیاند" لەسەر داوای سەرۆك بارزانی، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یەكێتی بۆ پێكھێنانی حكومەت و چارەسەركردنی كێشەكان كۆدەبنەوە".

دوێنی ٢٤ی شوبات لە مەراسیمی چلەی محەمەدی مەلا قادر، د.رۆژ نوری شاوه‌یس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند" پارتی و یەكێتی ناكۆكیان نیە و پێكەوە حكوومەتی نوێ پێك دێنن".

ئەو وتیشی "کۆبوونەوەکەی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یەكێتی بۆ پێكھێنانی حكومەت و چارەسەركردنی كێشەكانە".

پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەدا لەسەر رۆشنای نامە گۆڕینەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی، مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ.  



AM:09:15:25/02/2019