گۆڕان کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی دیاریکرد

ئەگەرچی تا ئێستا و بە فەرمی کاندیی پۆستەکان لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان کاندیدی چەند پۆستێک یەکلاکراوەتەوە.

هەرچەندە پاش پێشکەشکردنی سیڤی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان کاندیدانی بزووتنەوەکە بۆ پۆستەکانی داهاتوویان لە حکوومەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە، بەڵام لە ئێستاوە نمایندەی چەند پۆستێک و لەناویشیاندا کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلاکراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەست "سپی" کەوتووە بزووتنەوەکە مستەفای سەید قادر، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم کاندید دەکات.

هەر بەپێی زانیاریەکان پۆستی وەزیری دارایی لەلایەک کەسایەتیەکی دیاری بزووتنەوەکەوە وەردەگیرێت.

بزووتنەوی گۆڕان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی 30ی ئەیلول 12 کورسی بەدەستهێنا و بەگوێرەی ڕێکەوتنێک لەگەڵ پارتی پۆستی سەرۆکی هەرێم و چەند وەزارەت و دەستەیەکی پێدەدرێت.



PM:05:49:25/02/2019