بەرپرسێکی باڵای ڤاتیکان بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکرێت

ئەمڕۆ ٢٦ی شوبات، دادگایەکی ئوسترالیا بە بڕیارێک سێیەم گەورە بەرپرسی ڤاتیکان لەلایەن دادگای ئوسترالی بە ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دوو منداڵ تۆمەتبارکرد .

کاردیناڵ جۆرج بیل، وەزیری دارایی ڤاتیکان لەلایەن داگایەکی وڵاتەکەیەوە تاوانبارکرا  بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی کوڕی تەمەن ١٢ ساڵ، کە ئەندامی تیپی سرودی کڵێسایەک بوون.

دادگاکە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڕیارەکەی دەرکردووە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لە ئێستادا ئاشکراکراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەى جۆری سزادانەکەیەوە نەدراوە، کە بەسەر کاردیناڵ جۆرج بیلدا دەیسەپێنێت.

کاردیناڵ جۆرج بیل، وەزیری دارایی ڤاتیکانەو سێیەم گەورە بەرپرسە لە دوای پاپا، تەمەنی ٧٧ ساڵە و، ماوەیەکە بەهۆی بەرگریکردن لە خۆی لە دادگایی کردنەکەیدا مۆڵەتی کارکردنی لە لە ڤاتیکان وەرگرتووە.


PM:09:29:26/02/2019