بڕیارە ئەمڕۆ چوارەممە ٢٧ی شوبات،
دوای حەوت مانگ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێم کۆببێتەوە و تاوتوێكردنی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق بکات.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەنجومەنەکە لە كۆبوونەوەكەدا پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی 2019ـی عێراق و رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی رادەستكردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا دەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا هەردوو وەزیری سامانە سرووشتییەكان و دارایی، زانیاری لەبارەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێم و داھاتە ناوخۆییەكان دەخەنە بەردەست.