هێمن هەورامی: بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات رەتدەکەینەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە رایگەیاند" دەستمان کردووە بە چاکسازی و بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە." 

لە وتارێک لە ئەکاونتی خۆی بەناونیشانی " دەستپێکردنی چاکسازی ناو پەرلەمان" هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نووسیوویەتی  "لەگەل بەریزان سەرۆک و سکرتیری پەرلەمانی کوردستان دەستمان بە گرتنە بەری ڕی و شوینی ئیداری پیویست کرد بۆ شەفافیەتی زیاتری کاری پەرلەمان و هەرچی زیاتر باشتر ریکخستنەوەی کاروباری ئیداری پەرلەمان و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەتی زیاتر و نەهیشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی و ریکخستنەوەی خەرجیەکان. 

وەک دەستەی سەرۆکایەتی ئیستای پەرلەمان ، لە خۆمانەوە دەستمان پێکرد و ئەو کراوەییەی لەدەسەلاتی سەرفی دارایی و هاوکارییەی کە دەستەی سەرۆکایەتی هەیبووە نەمانهێشتووە. لە رۆژانی رابردوو، لەگەل سەرجەم راویژکارەکان و بەریوەبەرکانی ناو پەرلەمان کۆبووینەتەوەو ئەم سیاسەت و شیوەی کارەمان بۆ روونکردوونەتەوە. رامانگەیاندووە ، بەرزکردنەوەی پلە ، بە میزاج و نایاسایی بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە، دیاردەی واستەو واستەکاری ، بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە". 

هەروەها دەڵێت "بە پێچەوانەی خولەکانی دیکە ریگا نادەین لە بودجەی گشتی هاوکاری بێ بنەما بە بیانوی جۆراوجۆر بۆ پەرلەمانتار خەرج بکریت، ریگا نادەین لە سامانی گشتی بابەتی ئۆتۆمبیل کرین رووبدات. لە بری ئەوە ، پیشنیارمان بۆ کردوون کە شەفافانە ، مانگانە بری %٢ ی موچەکانیان بخریتە سندوقیک و پەرلەمانی کوردستانیش بە هەمان بڕ، هاوکاری ئەو سندوقە بیت بۆ حالەتی تەندروستی و حالەتی لە ناکاو و پێویستیان. ئەمەش بۆ بنبر کردنی بە هەدەردان و بریاری میزاجیانە. بۆ کاروباری گواستنەوە و کاری رۆژانەی پەرلەمانتاران و هاتوچۆی شارو شارۆچکەکان و بەسەرکردنەوەی هاولاتیان ، پیمان راگەیاندن کە چاوەریی ئەوە نەبن لە بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبیل دابین بکریت، لە بری ئەوە چەند پیشنیاریکیان پیدراوە ، کە بە قیستی مانگانە لە موچەکانیان ، بە زەمانەتی پەرلەمان ئۆتۆمبیل بۆ خۆیان دابین بکەن" . 

لە کۆتاییدا دەڵێت "شیوازی کاری ئیمە شەفافانە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەرلەمانیکی بەهێز و کراوەمان هەبیت. پرس و راویژ بە فراکسیۆنە بەریزەکان بۆ کاروباری پەرلەمان و ئیدارەدانی نەهجی ئیمەیە".



PM:09:30:27/02/2019