ترەمپ و كیم جۆنگ ئون نەگەشتنە ڕێككەوتن

كۆبوونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ ئون  بەبێ هیچ ڕێككەوتنێك كۆتاییان بە كۆبوونەوەكەیان هێنا و كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە لەمكاتەدا بە هیچ رێككەوتنێك نەگەیشتن، تیمەكانیان كۆبوونەوەیان دەبێت لە داهاتوودا.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی شوباتی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام، رایگەیاند، كە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی لە كۆبووەنەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆریای باكوور، بەردەوام دبێت و وتی "كە بەبێ هیچ توڕەبوون و هەڵچوونێك، بە تەوقەیەكەوە، كۆتایی بە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكوور هێنا، چونكە نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك".

 هاوكات كۆشكی سپی رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئوون، رێبەری كۆریای باكوور كۆبوونەوەی زۆر باش و بەرهەمهێنەریان هەبوو لە هانۆیی ڤێتنام لە رۆژانی 27 و 28ـی شوباتی 2019. هەردوو سەرۆك چەندین رێگەیان تاوتوێكرد بۆ پێشخستنی چەكداماڵینی ئەتۆمی و بابەتە ئابوورییەكان. بەڵام لەمكاتەدا بە هیچ رێككەوتنێك نەگەیشتن، تیمەكانیان كۆبوونەوەیان دەبێت لە داهاتوودا".

بڕیار بوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆنگ ئون پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەش ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی كۆتایی هێنان بە كۆبوونەوەكان بەر لە وادەی خۆی، ترەمپ پرێس كۆنفرانسەكەی دوو كاتژمێر پێش خست و بە تەنیا ئەنجامی دا.

 



AM:10:57:28/02/2019